لا إله اله أنت سبحانك إني كنت من الظالمين


1/26/2017

سوودەكانی سڵق بزانە


سڵق وەك یەكێك لە خواردنە رووەكییەكان، كە لە ئامادەكردنی زۆرێك لە خواردن و چێشتەكانی كۆمەڵگەی كوردیشدا بەكار دەهێنرێت، بە هۆی پێكهاتە دەوڵەمەندەكەیەوە كۆمەڵێك سوودی گرنگ لە خۆ دەگرێت، كە ئەمانەی خوارەوە بەشێكی ئەو سوودانەی سڵقن:

یەكەم- سڵق یارمەتیدەرە بۆ ئاسانكردنی پرۆسەی هەرسكردنی خواردن و یارمەتی ئارامكردنەوەی ریخۆڵەكان دەدات.

دووەم- خواردنی سڵق بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی بە دەست كێشەی كەمیی ئاسن لە خوێنیاندا دەناڵێنن و رەنگە ببێتە هۆی قەرەبووكردنەوەی رێژەی ئەو ئاسنە لە خوێنیاندا.

سێیەم- خواردنی سڵق بەسوودە بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە و كۆئەندامی میز، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە قومی گورچیلەیان هەیە.

چوارەم- خواردنی سڵق بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە بە دەست كێشە و نەخۆشییەكانی قەبزی و مایەسیرییەوە دەناڵێنن.

پێنجەم- خواردنی سڵق گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنییان هەیە و دەبێتە یارمەتیدەریان، ئەمەش بە هۆی ئەوەی كە بڕی پێویستی لە ڤیتامین كۆمپلێكس تێدایە، كە ئەو ڤیتامینە یاریدەدەرە بۆ راگرتنی هاوسەنگی خوێن.


سه‌رچاوه‌
wishe.net
نوسەر : omerabdulla
  • کۆمێنتی بلۆگەر
  • کۆمێنتی فەیسبووک

0 comments:

إرسال تعليق

Item Reviewed: سوودەكانی سڵق بزانە Rating: 5 Reviewed By: omerabdulla
Scroll to Top