نەخۆشیەکانی شێرپەنجە لەم ساڵانەی دوایدا، بەشێوەیەکی یەکجار بەرچاو لە جیهاندا
زیادی کردووە، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، بەڵام پشکنینی پێش وەخت هۆکاربووە، بۆ ئەوەی چارەسەربکرێت و نەخۆشیەکە بپەڕێنێت.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی rotana نیشانە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی مەمک خۆی لە چوار خاڵدا دەبینێتەوە:
1-یەکێکە لە نیشانەکان کە لە هەموو خانمێکی تووشبوودا دەردەکەوێت، هەوکردنی مەمک و تێکچوونی رەنگی پێستەکەیەتی، رەنگە سووربێتەوە، بەڵام باشترە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنین ئەنجام بدەیت.
2-لەکاتی دووگیانی یان شیرداندا رەنگە هەندێک گۆرانکاری لە مەمکدا رووبدات وەک دەردانی ماددەیەکی زەرد، ئەمەش حاڵەتێکی سروشتیە، بەڵام لە کاتی دیکەدا ئاسایی نییە.
3-دروستبوونی خاڵێکی وردی زۆر لەسەر مەمک، کە یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک.
4-هەڵئاوسانی مەمک کە هەندێکجار بەهۆی سوڕی مانگانە یان دووگیانی روودەدات، بەڵام ئەگەر بەبێ ئەو هۆکارانە مەمکت تووشی هەڵئاوسان بوو، یان هەست بە بوونی گرێ کرد، پێویستە ئاگاداربیت و سەردانی پزیشک بکەیت.
وهرگیراوه
0 comments:
إرسال تعليق