لا إله اله أنت سبحانك إني كنت من الظالمين


  • 3/20/2017

    نهێنییەكی خواردنی زەیتوون بزانە




    ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی دەریخستووە، كە خواردنی زەیتوون بەشێوەیەكی بەرنامەدار كاریگەری دەبێت بۆ ڕێگری كردن لەتووش بوونی مرۆڤ بەچەند نەخۆشییەك.
    توێژینەوەیەكە لە زانكۆی (باسانتیا) ی ئەرجەنتینی ئەنجامدراوەو ئەوەیان بۆ روونبۆتەوە، كە زەیتوون سوودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ئەمەش وا دەكات كە رێگری بكات لە تووش نەبوونی مرۆڤ بە جۆرەكانی شێرپەنجەو هەروەها پاراستنی لە توش بوون بە جەڵتە.
    پزیشكەكان ئەوەیان روونكردۆتەوە، كە زەیتوون دەوڵەمەندە بە ترشی (ئەولییك) ئەم ترشە رێگری دەكات لە تووش بوون بە شێرپەنجەو خانەكانی لەش دەپارێزێت.
    هەر سەبارەت بە سوودەكانی زەیتوون توێژینەوەیەكی تری پزیشكی لە زانكۆی (ورپوسترن) لە ئەمریكا سازدراوەو تێیدا 
    پزیشكەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە ترشی (ئەولییك) رێگری دەكات لە توش بوونی خانەكانی لەش بۆ خانەی شێرپەنجەیی.





    وه‌رگیراوه‌ 
    نوسەر : omerabdulla
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: نهێنییەكی خواردنی زەیتوون بزانە Rating: 5 Reviewed By: omerabdulla
    Scroll to Top