لا إله اله أنت سبحانك إني كنت من الظالمين


  • 12/08/2016

    هێلكە چەند ڤیتامین بۆ جەستە دابین دەكات







    توێژەران لەبواری خواردەمەنییەكان لەمیانەی لێكۆڵینەوەكانیاندا گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی كە خواردنی هێلكە سوودی زۆرە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
    ئەمەو ئەو توێژینەوەیە لەئەمریكا ئەنجامدراوەو ئەوە دەركەوتووە، كە خواردنی هێلكە سوودی زۆرە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە ئەو خواردنە پڕیەتی لەڤیتامین و ڕێژەیەكی زۆر لەمادە ئاسنینەكانە.

    لەبەشێكی تری ئەو توێژینەوەیەدا ئەوە دەركەوتووە، كە خواردنی هێلكەیەك لەڕۆژێكدا توانای دابین كردنی (11%) ی ڤیتامینەكانی لاشەی مرۆڤی هەیە بۆ ئەو ڕۆژە.

    جێگەی باس كردنە هێلكە پڕیەتی لەڤیتامینەكانی (D) و (B) كەئەو دوو ڤیتامینەش دەبنە هۆی پاراستنی تەندروستی دڵ و گۆڕینی زۆرێك لەمادە زیانبەخشەكانی بەمادە كەم زیانەكان.
    توێژەرەكان باسیان لەوەش كردووە، كە هێلكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی گۆلیسترۆل لەلاشەی مرۆڤ، هەروەها دەڵێن سپێنەی هێلكە جۆرێك لەپرۆتینی تێدایە كەدەبێتە كەمتر تووش بوونی مرۆڤ بەنەخۆشییەكانی جەڵتەی خوێن و سوودیشی هەیە بۆ چاوەكان.








    وه‌رگیراوه‌
    kurdiu.org









    نوسەر : omerabdulla
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: هێلكە چەند ڤیتامین بۆ جەستە دابین دەكات Rating: 5 Reviewed By: omerabdulla
    Scroll to Top